له كرماشان كۆڕی زانستیی راگه‌یاندنی گشتی به‌ڕێوه‌چوو

كۆڕی زانستیی راگه‌یاندنی گشتی به ئاماده‌بوونی قوتابیانی به‌شی راگه‌یاندنی گشتیی پارێزگای كرماشان و كارگێڕان و هۆگرانی هونه‌ری راگه‌یاندنی گشتی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا دكتۆر محه‌مه‌دڕه‌زا به‌سامی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرای ژیۆپۆلیتیكی په‌یوه‌ندییه‌كان له زانكۆی ده‌وڵه‌تیی ئه‌یره‌وان له وڵاتی ئه‌رمه‌نستان، له ده‌ستپێكی كۆڕه‌كه‌دا بۆ ئاماده‌بووان دوا و وتارێكی زانستیی پێشكه‌ش كرد.
له كۆتایی ئه‌م كۆڕه زانستییه‌دا هۆگران بۆ ئاماده‌بوون و چالاكیی كردن له ئه‌نجومه‌نی زانستیی راگه‌یاندنی گشتیی پارێزگای كرماشان‌دا ناونووسی كران.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مین جاره له كرماشان كۆڕێكی زانستیی و پسپۆڕانه به ناونیشانی راگه‌یاندنی گشتی له لایه‌ن قوتابیانی ئه‌م به‌شه‌وه ساز ده‌درێت."