ئافرەتی نموونەیی بوونی نییە

ئافرەتی نموونەیی بوونی نییە
28ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- راپرسییەك دەریخستووە كە ئافرەتی نموونەیی كە هەموو پیاوان بە ئومێدی دۆزینەوەین نییە و یەك لە هەر دوو هەزار ئافرەت هاوسەرەكەی خۆی بە نموونەیی ناونەبردووە.

ئەو سەرژمێرییە دەڵێ زۆرینەی پیاوان پێیان وایە ئەو ئافرەتە نموونەییەی ئەوان بە شوێنیدا دەگەڕێن و بیری لێدەكەنەوە بوونی نییە و هاوسەرەكانی خۆیان ئەو سیفەتانەی هەمووی تێدا نییە كە ئەوان دەیخوازن.

بەریتانییەكان هەڵسەنگاندنیان بۆ هاوسەرەكانی خۆیان كرد و دەركەوت 67 لەسەدیان تەنیا پێیان وایە هاوسەرەكانیان زۆر نموونەیین و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆكار.

ئەو راپرسییە كە كۆمپانیای رینمینگتۆن ئەنجامی داوە، دەڵێ: هەشت لە نێو هەر 10 گەنج دان بەوەدا دەنێن كە ئەو ئافرەتە نموونەییەی ئەوان خەونی پێوە دەبینن بوونی نییە.

فیكی ولیامز، بەڕێوەبەری بازاڕگەری لە ریمینگتۆن دەڵێ پێمان سەیرە زۆرینەی پیاوان هاوسەرەكانی خۆیان بە نموونەیی نازانن.
هەرچەندە 6 لە هەر 10 پیاو دانیان بەوەداناوە كە هاوسەرەكانیان هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ژیانیان دەدەن و دەیانەوێ دەستبخەنە نێو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیان و بڕیاردان لە زۆر شتی تری پەیوەست بەخۆیان، بەڵام هەموویان دانیان بەوەداناوە كە رێزی هاوسەرەكانیان دەگرن.

لە بەرانبەردا ئافرەتانیش هەمان تێبینییان لەسەر پیاوەكانیان هەیە و زۆرینەیان پێیان وایە پیاوەكانیان كەمتەرخەمن لەسەردانیكردنی ماڵی باوانی ژنەكانیان و بەكارنەهێنانی فڵچەی دان شوشتن بە شێوەی باش و نا پاكوخاوێنی و پیسڕاگرتنی ئاودەست و لێخوڕینی سەرشێتانە.
Top