هەرێمی كوردستان بەژداری یادی 41 ساڵەی سەربەخۆیی ئیمارات دەكات

هەرێمی كوردستان بەژداری یادی 41 ساڵەی سەربەخۆیی ئیمارات دەكات
27ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- بەمەبەستی بەژداری كردن لە میهرەجانی ساڵیادی دامەزراندنی 41ساڵەی دەوڵەتی ئیمارات و رۆژی نەتەوەی ئیمارات،بۆیەكەمین جار هەرێمی كوردستان بەژداری دەكات لە میهرەجانی ساڵانەی ئەو وڵاتە. لەوبارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەوڵەتی ئیمارات رایگەیاند: لە درێژەی كار و چالاكیەكانی نوێنەرایەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیمارات توانرا بۆ یەكەم جار كوردستان بەژداری بكات لە میهرەجانی ساڵیادی دامەزراندنی 41ساڵەی دەوڵەتی ئیمارات كە چەندین وڵات بەژدار دەبێت، ساڵانە بەهۆی رۆژی نەتەوەی و بونیات نانی 41ساڵەی ئیماراتەوە،گەورەترین میهرەجان ساز دەكرێت و تیایدا ماوەی 7رۆژ چەندین شاند و گروپی هونەری و فۆلكلۆری لە چەندان وڵاتی جیهانەوە بەژداری دەكەن و خۆش بەختانە ئەم ساڵ بەهەوڵی نوێنەرایەتیمان توانیمان هەرێمی كوردستانیش بخەینە خشتەی بەژداربووانی وڵاتان و سەربەخۆ، بەژداری بكات .
گوتیشی: میهرەجانەكە،ماوەی 7رۆژ دەخایەنێت و لە هەر 7 ئەمارەتە كەی دەوڵەتی ئیمارات ساز دەكرێت و كوردستانیش لە ژێر ئاڵای كوردستان و بە گروپێكی هەڵپەركێ و موزیك بەژداری دەكات كە سەربەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و بانگێشت نامەی فەرمی لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری ئیماراتەوە گەیشتووە بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ....
Top