سەبەتەی خۆراكیی مرۆڤی دێرین

 سەبەتەی خۆراكیی مرۆڤی دێرین
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- توێژەرە (دانیمارك)ـییەكان توانییان مێنۆیەكی خواردن كۆ بكەنەوە، كە لە 77 جۆر خواردنی تایبەت بە مرۆڤەكانی چاخی بەردیندا پێك هاتووە.

هەندێك لەو خۆراكانە كە بۆ 16 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە زۆر بەتام بوونە و بۆمان دەردەكەوێت، كە مرۆڤەكانی ئەو چاخە بە چ شێوەیەك لە تەك خۆراكی سەرەكییان سوودیشیان لە میوە و ڕووەكەكانی دیكە وەرگرتووە.

لە نێو ئەو خۆراكانە سۆسیسی تیژ و نانی بیبەری لەگەڵ پەنیری بزن و خەیار لەگەڵ نەعنا و سركە بەدی دەكرێت.

ئەو خۆراكانە بە لەبەر چاوگرتنی وەرزەكاندا ڕێك خرا بوون و ئامادەكردنی هەندێك لەو خۆراكانە پێویستی بە كاری زۆر هەبووە.

توێژەران هەستان بە پێكهێنانی مێنۆگەلێك لە چاخی بەردین و قۆناغی ڕۆمییەكان و خۆراكی سەردەمی وایكینگەكان و سەدەكانی ناوەڕاست.

سێ توێژەری (دانیمارك)ـی بە پێی هەندێك بەڵگە وەك ئامێرەكانی لێنانی خۆراك و وێنەگەلێك لە كاتەكانی خواردنی خۆراك و توێژینەوە لەسەر ئێسك و ئەو پاشماوانەی لە نێو دەفرەكانی لێنانی خۆراك لە سەردەمە جیاوازەكاندا مابووەوە، توانیان ئەو مێنۆیە ئامادە بكەن.

لە نێو خۆراكەكانی 16 هەزار ساڵەدا، هەندێك پێشخۆراك دەبینین، كە لە تێكەڵەی میوە و هەنگوین پێك هاتوون بە پێی ئەو مێنۆیە (ڕۆما)ـییەكان زۆر جار خۆراكەكانیان لەسەر تۆڕێك كە ئاگری لە بن بووە، ئامادە دەكرد، بەڵام (وایكینگ)ـەكان بۆ ئامادەكردنی خۆراكەكانیان سوودیان لە مەنجەڵ وەردەگرت. هەروەها مرۆڤە سەرەتاییەكان گۆشت یان مەنجەڵی خۆراكەكەیان لە نێو قووڵكەیەك دادەنا، كە پڕ بوو لە بەردی گەرم و سوورەوەبوو.
Top