باخچه له هه‌ولێر شیعر پێشكه‌ش به هه‌وادارانی شیعر ده‌كات
باخچه به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، رێكخراوی په‌ره‌پێدانی كاری راگه‌یاندن، ئێواره كۆڕێكی بۆ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌قێكی شیعریی، له شاری هه‌ولێر بۆ ساز ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له كۆڕه‌كه‌دا چه‌ند قه‌سیده‌یه‌كی درێژی رۆمانسی بۆ هه‌ودارانی شیعر له‌و شاره‌دا ده‌خوێنێته‌وه.
خانمه شاعیر، تا ئێستا چه‌ندین كۆڕی شیعریی له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان گێڕاوه، به‌م دواییه‌ش چه‌ند كۆڕێكی شیعریی له شاری سلێمانی بۆ سازكراوه.
باخچه ئه‌وه‌یشی خسته روو، له كۆڕه شیعرییه‌كه‌دا، موزیكژه‌ن هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعردا، به ئامێری كه‌مان موزیكی بۆ ده‌ژه‌نێت.
كۆڕه‌كه كاتژمێر 4:30ـی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، له هوتێلی چوارچرا له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.