کۆشکی سپی: چاوەڕێ دەکەین سعودیە گیراوە سیاسییەکان ئازاد بکات

کۆشکی سپی: چاوەڕێ دەکەین سعودیە گیراوە سیاسییەکان ئازاد بکات


گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایدەگەیەنێت، چاوەڕێ دەکەن دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە گیراوە سیاسییەکان ئازاد بکەن.

جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئازادکردنی دوو هاووڵاتیی ئەمریکی لە سعودیە بە هەنگاوێکی ئەرێنی، دەبینێت.

جین ساکی هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی چاوەڕێ دەکات دەسەڵاتدارانی سعودیە گیراوە سیاسییەکان و داکۆکیکاران لە مافەکانی ژنانی وڵاتەکەیان ئازاد بکەن.

رۆژی پێنجشەممە 4-2-2021، دەسەڵاتدارانی سعودیە بەدر ئیبراهیم، پسپۆڕی پەتاکان و سەڵاح حەیدەری رۆژنامەنووس و کوڕێکی عەزیزە یوسف، داکۆکیکاری مافەکانی ژنانیان ئازاد کرد.







باسنیوز
Top