رووسیا هەواڵێكی دڵخۆشكەری لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
له بهیاننامهكهدا هاتووه: "پشكنینەكان ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی بۆردینكۆی سەر بە وەزارەتی بەرگری بە هاوكاری ناوەندی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە لە زانستنی پەتاكان و زیندەزانی ورد بۆ خۆبەخشەكان ئەنجامدراوە".
روونیشیكردووهتهوه، "بەگوێرەی پرۆتۆكۆڵی تاقیكردنەوەكانی سەرجێگا، دوای 42 رۆژ لە یەكەم تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە، ئەمڕۆ خۆبەخشەكان سەردانی نەخۆشخانەیان كردووەتەوە و پشكنینی وردی پزیشكییان بۆ كراوەتەوە".
لە بەیاننامەكەدا ئاماژه بهوهشدراوه، "ئەنجامی پشكنینەكان بە روونی دەریانخستووە، ئەوانەی ڤاكسینەكەیان لەسەر تاقیكراوەتەوە، بەرگرییەكی زۆر بەهێز لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لەشیان درووست بووە".
له بهشێكی دیكهی بهیاننامهكهیدا وهزیری بهرگری رووسیا راشیگهیاندووه، "لەوە دڵنیا بوونەتەوە، ئەو ڤاكسینە كە لەلایەن ناوەندی گامالیا بە هاوكاری وەزارەتی بەرگری درووستكراوە، هیچ كاریگەرییەكی لابەلای لەسەر تەندرووستی خۆبەخشەكان نەبووە".
جێگای ئاماژەیە، ماوەی تاقیكردنەوەكانی ئەو ڤاكسینە لەسەر خۆبەخشەكان لە 3ی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ 20ی تەممووز لە نەخۆشخانەی بۆردینكۆ لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكانی تایبەتمەند لە بواری دەرمان و پێكوتە بووە.
K24