ئه‌مڕۆ 30 هه‌زار كه‌س لە ئەمەریكا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وه‌رده‌گرن
به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی، یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌مڕۆ وه‌ك خۆبه‌خش له‌و 30 هه‌زار كه‌سه ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرێت، له ساڤانای ویلایه‌تی جۆرجیایه.
به‌پێی به‌رنامه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنه له قۆناغی سێیه‌مدا كه 30 هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرێت، دوا قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه و هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه، بۆ سه‌ره‌تای پایز ڤاكسینه‌كه به‌رده‌ست بێت.
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی پێدانی ژه‌می یه‌كه‌م (تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م)ی ڤاكسینه‌كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له گۆڤاری نیو ئینگلاندی پزیشكی بڵاوكرایه‌وه، تێیدا ئه‌وه خرابووه‌ڕوو، كه ڤاكسینه‌كه به‌رگرییه‌كی باشی لای خۆبه‌خشه‌كان دروست كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌لامه‌تن.
ته‌نیا چه‌ند ئاسه‌وارێكی كه‌میان هه‌بووه، كە هه‌موو ڤاكسینێك هه‌یه‌تی، وه‌ك: هه‌ستكردن به ماندووبوون، سه‌رئێشه و ئازاری ماسولكه له‌شوێنی كوتانه‌كه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو توێژینه‌وه‌یه‌كدا، قۆتاغی یه‌كه‌م، ژماره‌یه‌كی كه‌م له خۆبه‌خش وه‌رده‌گیرێت و زیاتر جه‌خت لەسەر ده‌كرێته سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگری لەشی كه‌سه‌كه بۆ ڤاكسینه‌كه دەكرێتەوە.
له‌قۆناغی دوه‌مدا، توێژینه‌وه‌كه فراوانتر ده‌كرێت بۆ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی و جه‌خت لەسەر ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان دەكرێتەوە.
هه‌رچی قۆناغی سێیه‌مه، كه ئه‌مڕۆ 27ی ته‌مموز ده‌ست پێده‌كات، به‌پێی سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشییه قورسه‌كان و خۆپارێزی هه‌زاران كه‌س ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن و ئامانجیش ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر كۆڤید -19 و سه‌لامه‌تی گشتییە.
ڤاكسینی mRNA-1273 كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆدێرنه و چه‌ند كۆمیانیایه‌كی دیكەوە به‌رهه‌مدێت، یه‌كێكه له‌و 25 تاقیكردنه‌وه مه‌یدانییه‌ی له ته‌واوی جیهاندا ئه‌نجامراون و به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تا ئێستا سه‌ركه‌وتووترینیانه.
مۆدێرنه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌لایه‌ن پرۆسه‌ی Warp Speed ـیەوە پاڵپشتی ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆڤید-19.
ئیداره‌ی تره‌مپ تا ئێستا یارمه‌تی دارایی پێشكه‌ش به چوار كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسینه‌كه كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆگرامی وۆرپ سپید (warp speed) كارده‌كات، بریتییه له كاری هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و كەرتی گشتی كه حكومه‌تی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد بۆ كارئاسانی و خێرا پێشخستنی كاره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس.
ئامانجی ئه‌م پرۆگرامه ئەوەیە له كۆتایی 2021، تا 300 ملیۆن ژه‌می پێكوته به‌رهه‌م بهێنێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی زه نیویۆرك تایمز مۆدێرنه رۆژی 26ی ته‌مموز رایگه‌یاندووه، بڕی 472 ملیۆن دۆلاری دیكە له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی توێژینه‌وه و پێشخستنی بایۆمیدیكل بۆ سه‌ركه‌وتنی قۆناغی سێیه‌می ڤاكسینه‌كه پێی به‌خشراوه. به‌مه‌ش تێكڕای ئه‌و هاوكارییه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالییه‌وه پێی به‌خشراوه گه‌یشتۆته 955 ملیۆن دۆلار.
هه‌موو هه‌وڵی حكومه‌تی فیدرالی ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌رده‌ست بێت.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به به‌رده‌وامی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 27ی ته‌ممووز، 16 ملیۆن و 370 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 652 هه‌زار كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە.
K24