ئایا بۆ دووه‌مین جار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبین؟
له ئێستادا چیرۆكی چه‌ندین كه‌س له نێو میدیاکان باسده‌كرێت كه بۆ دووه‌مین جار تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن بی سی، رۆژی 23 ته‌مموز پزیشكێك له ویلایه‌تی نیوجیرسی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه نه‌خۆشێك بۆ دووه‌مین جار تووشی كۆرۆنا بووەتەوە، ئه‌ویش دوای مانگێك له چاكبوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه.
هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كه له ته‌واوی ئه‌مەریكا ده‌یان چیرۆكی دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه‌مان گوێ لێده‌بێت، بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته بۆته جێگه‌ی پرسیار لای ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون كه دوای چاكبوونه‌وه به هه‌مان نه‌وبه‌ی یه‌كه‌مین جار ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه.
هه‌تا ئێستا پسپۆرانی بواره‌كه ئه‌م چیرۆكانه به‌هه‌ند وه‌رناگرن ده‌رباره‌ی تووش بوونی نه‌خۆشییه‌كه بۆ جاری دووه‌م.
د. ویلیا‌م شاڤنه‌ر، مامۆستای پزیشكی به‌رگری و نه‌خۆشییه درمییه‌كان له سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی ڤاندر بیلت، ده‌ڵێت:"ئه‌م حاڵه‌ته به‌دڵنیایی پێویستی به نائارامی نییه". وتیشی: "چیرۆكمان هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه و تاراده‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی زانستیش هه‌یه".
به‌ڵام هه‌قیقه‌تێكی تیا نییه كه گه‌یشتبێته هێڵی سوور، یاخود به‌ته‌واوی ئه‌وه رووینه‌داوه زۆرێك له چاكبووه‌وه‌كان تووشبنه‌وه.
له هه‌مانكاتدا ئه‌و پزیشكه هانی چاكبووه‌كان ده‌دات له دوای تووشبوونیان به كۆڤید 19 له‌وه بگه‌ن خۆپارێزی پێویسته.
له‌دوای تووشبوون به كۆڤید-19 یاخود هه‌ر ڤایرۆسێكی دیكه، گرنگه كۆئه‌ندامی به‌رگی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه چالاك بێت به‌رامبه‌ر هێرشی ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی له‌ش دژه ته‌ن دروستده‌كه‌ن بۆ پارێزگاری له هه‌موو ته‌نێكی نامۆ كه له ئاینده‌دا رووبكاته جه‌سته.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی واشنتن پۆست رۆژی 23ی ته‌مموز، زانایان تا ئێستا زانیاری‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها نییه كه بشێت كه‌سی تووشبوو بۆ دووه‌مین جار تووشده‌بێته‌وه. دوو توێژینه‌وه له‌به‌ریتانیا و چین ده‌ریانخستووه كه دژه‌ته‌نی جه‌سته ئه‌توانێت بجه‌نگێت دژی هه‌ر ڤایرۆسێك كه بێته جه‌سته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه چه‌ند مانگێك بەسەر چاکبوونەوەیدا بڕوات.
تویژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ویژۆ-ی چین، كه له‌گۆڤاری "چاره‌سه‌ری سروشتی" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه دژه ته‌نه‌كانی خانه‌ی جه‌سته به‌خێرای دوای هه‌شت هه‌فته له چاكبوونه‌وه زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه كۆلێژی پادشا-ی به‌ریتانیا بڵاویكردۆته‌وه، ده‌ریخستووه دوو تا سێ هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای تووشبوون بە ڤایرۆسه‌كه، دژ ته‌نه‌كانی خانه‌ی جه‌سته دائه‌به‌زێت و ده‌ریشیخستووە، دژه ته‌نه‌كان زیاد ده‌بن كاتێك كه‌سه‌كه روو له چاكبوونه‌وه ده‌كات.
وێرای ئه‌وه‌ی زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به دژه ته‌نه‌كانی جه‌سته ده‌كه‌ن، به‌ڵام پسپۆرانی پزیشكی پێیان وایه كه مه‌سه‌له‌ی دژه ته‌نه‌كان ته‌نیا چیرۆكی نێو نه‌خۆشییه‌كه نییه، به‌ڵكو به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌ی وه‌ك كۆئه‌ندامی به‌رگری ئاستێكی دیاریكراوی هه‌یه له به‌رگری له‌شدا.
دكتۆر تود ئیلیرن به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ساوس شۆر بۆ نه‌خۆشییه درمه‌كان، ده‌ڵێت: "كاتی به‌رگری جه‌سته له‌نه‌خۆشییه‌كه روون نییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نتیقی حاڵه‌تمان زۆره كه كه‌سی چاكبووه‌وه، بۆ دوه‌مین جار تووشی كۆرۆنا ببێته‌وه".
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 23ی ته‌ممووز، 15ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 631 هه‌زار كه‌سیش مردوون.