توێژینەوەیەک کاریگەری پێکوتەی سیل لەسەر کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

توێژینەوەیەک کاریگەری پێکوتەی سیل لەسەر کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
توێژینەوەیەکی نوێ پشتگیریی لەوە دەکات، بەکارهێنانی پێکوتەی نەخۆشی سیل BCG، ئەگەری هەیە یارمەتی مرۆڤ بدات باشتر دژی کۆرۆنا بجەنگێت.

توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە، ئەو وڵاتانەی پێکوتەکەیان بەکارهێناوە، رێژەی مردنیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمترە.

لویس ئێسکۆبار، پسپۆڕ لە پەیمانگەی پۆلەتەکنیکی ڤێرجینیا، بە رەچاوکردنی رێژەی دانیشتوان، سیستمی تەندروستی و رێکارەکانی کۆرۆنا، بەراوردێکی کردووە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری ئەکادیمیای نیشتمانی زانستی بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە، بەکارهێنانی پێکوتەکە، بە رێژەی 10.4% مردن بەهۆی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێکوتەکە دژە کۆرۆنا نییە، بەڵکو بەشێوەیەکی گشتی بەرگری مرۆڤ بەهێز دەکات.

ئەو پێکوتەیە تەمەنی زیاد لە 100 ساڵە و لە ئەمەریکا و هەندێک وڵاتی ئەوروپی بەکارنایەت، بەڵام لە عێراق، هەرێمی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی بەکاردێت.








K24
Top