ئێران تاوتوێی سێ بژارە لە دژی پرۆژەیەکی ئەمریکا دەکات

ئێران تاوتوێی سێ بژارە لە دژی پرۆژەیەکی ئەمریکا دەکات


وەزرەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باس لە بوونی سێ بژارەی وڵاتەکەی لە دژی پرۆژەیەکی ئەمریکا، دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 29-6-2020، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، وڵاتانی ئەوروپا بەرپرسن لە پێشهاتەکانی دوای درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی کڕینی چەک لەسەر ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لێکۆڵینەوە لەبارەی سێ بژارە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی کڕینی چەک لەسەر وڵاتەکەیان، دەکەن.

رۆژی چوارشەممە 24-6-2020، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆ بووەوە و تاوتوێی درێژکردنەوی بڕیاری قەدەغەی کڕینی چەک لەسەر ئێرانی لە مانگی 10ـی ئەمساڵەوە تا کاتێکی نادیار، کرد.

پرۆژەکە لەلایەن ئەمریکاوە دراوەتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و تێیدا باس لەوە کراوە، تا کاتێکی نادیار ماوەی قەدەغەکردنی کڕینی چەک لەلایەن ئێرانەوە، درێژ بکرێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە ئەمریکا لە هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەی بڕیارەکە شکست دەهێنێت.

لە 14-7-2015، وڵاتانی گەورەی جیهان و ئێران رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی یاسای قەدەغەکردنی کڕینی چەک لەلایەن ئێرانەوە و ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئەم مەبەستە، بڕیاری ژمارە 2231ـی دەرکرد.








باسنیوز
Top