له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته 120 هه‌زار و 198 كه‌س
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ شه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 51 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 988 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 806 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 120 هه‌زار و 198 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 94 هه‌زار و 464 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز