جگەرەكێشەكان ئەگەری توشبونیان بەكۆرۆنا كەمترە

جگەرەكێشەكان ئەگەری توشبونیان بەكۆرۆنا كەمترە
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردوە، ئەو جگەرەكێشانەی توشی كۆرۆنا بون زیاتر پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان هەبوە و ئەگەری مردنیشیان زیاتربوە.

جگەرەكێشەكان كەمتر توشی كۆرۆنا دەبن، بەڵام كاتێك توشدەبن زیاتر پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان هەیە و ئەگەری مردنیشیان زیاترە


بەپێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن كۆلێژی لەندەن ئەنجامدراوە، دەركەوتوە جگەرەكێشەكان كەمتر توشی كۆرۆنا دەبن و تائێستا لەسەدا 9 یان توشبون، بەڵام كاتێك توشدەبن زیاتر پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان هەیە و ئەگەری مردنیشیان زیاترە.

بەهۆی نیكۆتینەوە، جگەرەكێشەكان ئەگەری توشبونیان بەكۆرۆنا كەمترە


پێشتر چەندین توێژینەوە لەوبارەیەوە ئەنجامدراوە و تێیدا زانایان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە بەهۆی نیكۆتینەوە، جگەرەكێشەكان ئەگەری توشبونیان بەكۆرۆنا كەمترە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە ئەو كەسانەی ئێستا جگەرە دەكێشن لەسەدا 1.45 ئەگەر تێكچونی باری تەندروستی و روبەروبونەوەی مەترسییەكانی دیكەی تەندروستییان زیاترە بەبەراورد بەوانەی پێشتر جگەرەیان كێشاوە و وازیانهێناوە یان هەر نەیانكێشاوە.




خەندان
Top