یەکەم کاروانی نەوتی کەرکووک گەیشتە ئوردن

 یەکەم کاروانی نەوتی کەرکووک گەیشتە ئوردن
یەکەم کاروانی نەوتی کەرکووک بە تانکەر گەیشتە شانشینی هاشمیی ئوردن.

بەپێی رێککەوتنێکی عێراق و ئوردن، عێراق رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک بە 18 دۆلار کەمتر لە نرخی نەوتی جیهانی، دەفرۆشێتە ئوردن.

خاتوو هالە زەواتی، وەزیری وزە و سەرچاوە کانزاییەکانی ئوردن رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 4-9-2019، یەکەم کاروانی نەوتی کەرکووک بە تانکەر گەیشتووەتە ئوردن.

هەناردەکردنەکە بەپێی رێککەوتنێکی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی ئوردنییە و رۆژی شەممە 31-8-2019ش دەست بە پرۆسەی بارکردنی نەوتەکە و هەناردەکردنی کرا، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکی، لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات گواستنەوەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک وەستا..


باسنيوز
Top