كاریگه‌ری سوراو له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌ر، 400 جۆر سوراوی ژه‌هراوی كه ماده‌ی ڕه‌ساسیان تێدایه له‌بازاڕه‌كاندا هه‌ن.
سوراوی سور سه‌رنجڕاكێشه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له‌سه‌ر خراپیی ئه‌م جۆره سوراوانه بۆ ته‌ندروستی ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه زۆر زیاتر زیانبه‌خشه له‌وه‌ی كه تا ئێستا ئاشكراكراوه.
ئه‌م ماده‌ی ڕه‌ساسه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌و دیقه‌تی ئه‌و كه‌سه كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م ده‌چێته (ئێسك، ماسولكه‌و مێشك)ی مرۆڤه‌وه، له‌پاش چه‌ند ساڵێك كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی دروستبوونی نه‌خۆشی.
له‌شیری دایكدا ڕه‌ساسی سوراو كۆده‌بێته‌وه، ئه‌و دایكانه‌ی شیری خۆیان ده‌ده‌نه منداڵه‌كانیان گه‌شه‌ی منداڵه‌كانیان كه‌م ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ماده‌یه‌شی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و مادانه‌ی تر كه له‌سوراودا به‌كارده‌هێنرێن وه‌ك بۆنی سوراوو..هتد، زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن