ئاوخواردنەوە چەوری و شەکری خوێن کەمدەکاتەوە

 ئاوخواردنەوە چەوری و شەکری خوێن کەمدەکاتەوە
پزیشكانی زانکۆی ئیڵینۆسیس لە ئەمریکا سوودێکی نوێی خواردنەوەی ئاو رادەگەیێنن و دەڵێن جگە لەوەی سوود بە تەندروستی گشتی دەگەیێنێت، رێگری لە بەرزبوونەوەی شەکری جەستە دەکات.

پزیشكانی زانکۆی ئیڵینۆسیس توێژینەوەیەکیان لەسەر زیاتر لە 18 هەزار کەسی ئەمریکی ئەنجامداوە، تێیدا لە پەیوەندیی نێوان خواردنەوەی ئاو و کەمتر خواردنی هەریەک لە وزە، خوێ، شەکر و چەورییان کۆڵیوەتەوە و ئەنجامەکەیان لە گۆڤاری خۆراک و رێژیمی مرۆڤ لە ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە.

پرۆفیسۆر رۆپینگ ئان، لە زانکۆی ئیلینۆس دەڵێت لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە، رۆژانە خواردنەوەی زیاتری تەنیا 1% ئاو، رێژەی وەرگرتنی وزە، چەوری، شەکر و خوێی جەستە کەمتردەکاتەوە.

زۆر خواردنەوەی ئاو بۆ تەندروستی گشتی جەستە گرنگە، چونکە نزیکەی دوو لەسەر سێی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە و لەرێگەی میزکردن، هەناسەدان و جوڵەی کۆڵۆن جەستە لە پاشەڕۆکان رزگاردەکات، هاوکات پلەی گەرمی جەستە رێکدەخات.
Top