7 جۆری خواردن كۆتای به وشكی پێست ده‌هێنێت
پێستی وشك به یه‌كێك له نه‌خۆشیه‌كانی پێست ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه پێویستی به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی بكه‌یت ، چونكه هۆكاری هه‌وكردن و قڵیشانی پێسته ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی باش چار نه‌كرێت ره‌نگه زۆر پێست ناشرین بكات، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی پزیشكی كه له ماڵپه‌ری "بۆڵدسكی" بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها كرێم چاری ئه‌م كێشه‌یه‌ی پێست نیه، به‌ڵكو پێویستی به خواردنی ته‌ندروستیش هه‌یه.
ئه‌و خۆراكانه‌ی كه پێویسته زۆر بخورێت چین، تا هاوكاری پێست بكه‌یت و له وشكبوونه‌وه بیپارێزیت؟
سپێناخ یه‌كێكه له‌و خۆراكه سه‌وزانه‌ی سودێكی زۆری بۆ پێست هه‌یه به‌تایبه‌تی له رووی جوانیه‌وه جگه له‌وه‌ی دژی چرچی پێسته و ره‌نگی پێست به‌جوانی بریقه‌داری ده‌هێلێته‌وه و هه‌میشه گه‌نج ده‌نوێنیت.
گێزه‌ر برێكی زۆر ڤیتامین ئه‌ی تێدایه، كه پارێزگاری له ته‌ندروستی پێست ده‌كات و دژه ئۆكسانه و رێگه له چرچی په‌ڵه و تێكچوونی ره‌نگی پێست ده‌گرێت.
01-03-2016 خەندان
بابەتی لێکچو
خه‌ندان لایف-

ترێ میوه‌یه‌كه جگه له تامه خۆشه‌كه‌ی سوودێكی زۆری بۆ پێست هه‌یه و دژه ئۆكسانه، پێست له هه‌موو لایه‌نه خراپه‌كان ده‌پارێزێت چونكه مادده‌ی "لیكۆتینی" تێدایه كه یارمه‌تی گه‌شانه‌وه و بریقه‌داركردنی ده‌دات.
زه‌یتی زه‌یتون یه‌كێكه له باشترینه‌كان، به‌تایبه‌تی كاتێك پێست زۆر وشك ده‌بێته‌وه ئایا به‌خواردنی بێت یان لێدانی له پێست، چونكه سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینی ئه‌ی و ئی و ترشه چه‌ورییه سروشتیه به‌سووده‌كانه.
بادام له رووی ته‌ندروستیه‌وه زۆر به‌سووده بۆ له‌ش و پێست، برێكی زۆر ڤیتامین سی تێدایه و پێست له وشك بوونه‌وه تێكچوون ده‌پارێزێت.
چای سه‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی دژه ئۆكسان و پێست له هه‌موو مه‌ترسیه‌كان ده‌پارێزێت به‌تایبه‌تی چرچی و وشكی و قڵیشان.
ئه‌ڤۆگادۆ سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین ئه‌ی و سی و ئی و ترشه چه‌وریه، یارمه‌تی پێست ده‌دات و شێداری ده‌پارێزێت، بوونی پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم پێسته‌كه‌ت زیاتر ده‌گه‌شێنێته‌وه و بریقه‌داری ده‌كات.