شێوازێكی ساده‌ بۆ لابردنی خاڵه‌ ره‌شه‌كانی سه‌ر لوت و روخسار

شێوازێكی ساده‌ بۆ لابردنی خاڵه‌ ره‌شه‌كانی سه‌ر لوت و روخسار
بوونی خاڵه‌ ره‌شه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ جوانیه‌كان لای خانمان، هه‌میشه‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خاڵانه‌ لای لوت و ژێر لێو چوارده‌وری روخسار ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ دوودڵی و بێزاری و خه‌مۆكی.

بێگومان هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خاڵانه‌ چه‌وری پێسته‌ یان زۆر به‌كارهێنانی كرێمی چه‌وره‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی گرتنی كونیله‌كانی پێست و نه‌هێشتنی گه‌یشتنی ئۆكسجین به‌ پێست.

پێش هه‌مووو شتێك ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌م كێشانه‌ رزگار بێت ئه‌م ئاكۆژگاریانه‌ له‌ یاد مه‌كه‌:

هه‌وڵبده‌ زوو زوو ده‌موچاو بشۆ، به‌ڵام به‌ پاكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت.

خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر.

خاولی تایبه‌ت به‌ خۆت به‌كاربهێنه‌.

كرێمی تایبه‌تی خۆت به‌كاربهێنه‌، به‌ڵام تایبه‌ت بێت به‌و كێشه‌یه‌ و دژی چه‌وری بێت.

باشترین رێگاش هه‌وڵبده‌ ده‌موچاو بگریت به‌سه‌ر هه‌ڵمی ئاودا، چونكه‌ زۆر به‌سوده‌ بۆ كردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی پێست، پاشان به‌ ئاوی سارد بیشۆ.

توێكڵی پرته‌قاڵ بهاره‌ و له‌گه‌ڵ زه‌رده‌چه‌وه‌ و هه‌نگوین تێكه‌ڵی بكه‌ و بیده‌ له‌ روخسار بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر، دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
سركه‌ و نیشاسته‌ تێكه‌ڵ بكه‌ تا ده‌بێته‌ هه‌ویر و بیده‌ له‌و شوێنه‌ی خاڵه‌ ره‌شه‌كه‌ی پێوه‌یه‌، پاش چه‌ند خوله‌كێك ده‌بینیت چۆن خاڵه‌ ره‌شه‌كان دێنه‌ ده‌رێ و ده‌رده‌كه‌ون ، هه‌ویره‌كه‌ لێبكه‌ره‌وه‌ به‌ خێرای.
Top