كەشناسیی هەرێم: خێرایی با كەم دەبێتەوە

كەشناسیی هەرێم: خێرایی با كەم دەبێتەوە
بەڕێوەبەری كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە خێرایی با كەمدەبێتەوە و بارانبارین دەستپێدەكات.

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: بەھۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نیمچە دوورگەی عەرەبیی، بایەكی بەھێز ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بووتە ھۆی ناسەقامگیریی كەش و ھەوا، پێشبینیی دەكرێت لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا خێرایی با كەمبێتەوە".

فازڵ ئیبراهیم گوتیشی: "پێشبینیی دەكرێت ئەمڕۆ بارانبارین بە شێوەی جیاجیا لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و سبەی رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، تا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كاریگەریی لەسەر ھەرێمی كوردستان دەبێت".

رۆژانی رابردوو كەشناسیی ھەرێمی كوردستان پێشبینیی ئەوەی كردبوو كە ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.









K24
Top