ئاسانترین ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی تامیسک

ئاسانترین ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی تامیسک
تایمێسك برینێكی بێزاركه‌ره‌ به‌گشتی تووشی هه‌موومان ده‌بێت، به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه‌ له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تی لێوه‌كان، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرای چاك بێته‌وه‌ ده‌توانی له‌ماڵه‌وه‌ چه‌ند ئاوێته‌یه‌كی سروشتی به‌كاربێنیت.

كیسی چا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پێكهاتانه‌ی دژی هه‌وكردن و میكرۆبه‌، بیخه‌ره‌ سه‌ر تایمێسكه‌كه‌ و رۆژانه‌ 3 جار دووباره‌ی بكه‌ره‌وه‌.

ئاوی لیمۆ یان به‌لسه‌می تایبه‌تی لیمۆ هه‌یه‌ ده‌توانیت بیخه‌یته‌ سه‌ر تایمێسكه‌كه‌ رۆژانه‌ به‌یانی و ئێواره‌ به‌كاریبهێنیت، جگه‌ له‌وه‌ی زیپكه‌ش لاده‌بات.

به‌كارهێنانی سیر، چونكه‌ دژی هه‌وكردنه‌ و پاكی ده‌كاته‌وه‌، بیده‌ له‌ تایمێسكه‌كه‌ و دواتر به‌ئاوی شله‌تێن بیشۆ.

به‌كارهێنانی ڤانیلا بۆ تایمێسك زۆر به‌سوده‌، چونكه‌ دژی هه‌وكردن و پیسی و میكرۆبه‌.
Top