بەبێ نەشتەرگەری لووتتان جوان بكەن

بەبێ نەشتەرگەری لووتتان جوان بكەن
رۆژ دوای رۆژ ژمارەی نەشتەرگەری جوانكاری بەگشتی و نەشتەرگەری جوانكردنی لووت بە تایبەتی لە پەرەسەندندایە، هەرچەند نەشتەرگەری لووت هیچ سەركەوتنێكی 100%ی نییە، بەڵام خەڵكی هەر ئەم كارە ئەنجام دەدەن و زۆرجاریش دەبێتە هۆی كێشەی زیاتر بۆیان.

بۆ جوانكردن و بچووككردنەوەی لووت ئیتر پێەیستتان بە نەشتەرگەری نییە و بەڵكو بە رێگەیەكی سرووشتی خۆتان دەتوانن لووت بچووك بكەنەوە و جوانی بكەن.

بچووككردنەوە و جوانكردنی لووت لە رێی رووەكی زەنجەبیل دەبێت، رووەكی زەنجەبیل بە وردی بهاڕن و بیخەنە نێو دەفرێكەوە كە ئاوێكی كەمی تێدابێ، وردە وردە زەنجەبیل بكەنە ئاوەكە تا هاوشێوەی هەویرێكی لێ دێت.

هەموو شەوێك بەر لەخەوتن ئەو هەویرە لە لووتتان بدەن و دوای 30 خولەك بە ئاوی شلەتێن بیشۆن، زەنجەبیل دوژمنێكی سەرسەختی چەورییە و دەبێتە هۆی توانەوەی چەوری لووتتان و بەمەش قەبارەی لووتتان بچووك دەبێتەوە
Top