پیاو زیاتر لە ئافرەت نەخۆش دەکەوێت

پیاو زیاتر لە ئافرەت نەخۆش دەکەوێت
ھۆرمۆنی نێرینە یان تێستۆستیرۆن سستمی بەرگری لەش لاواز دەکات.ئاستی بەرزتری تێستۆستیرۆن لە پیاودا زیاتر بەرگری لەش لاواز دەکات، ھەروەھا کاردانەوەی بەرگری لەش بەرانبەر بە کوتانەکان لاواز دەکات بۆ نموونە ڤاکسینی ئەنفلوەنزا. کەچی ئەو پیاو و ئافرەتانەی کە خاوەن ئاستێکی نزمی تێستۆسیترۆنن کاردانەوەیەکی بەرگری ئاکتیڤ بەرانبەر بە کوتانەکان دەنوێنن. رێژە کەمەکەی تێستۆستیرۆن کە لە لەشی ھەموو ئافرەتێکدا ھەیە ئەگەر بەرزبێتەوە ئەوا سستمی بەرگری لەشی ئافرەتیش لاواز دەکات، کەچی ئیسترۆجین کە ھۆرمۆنی مێیینەیە رۆڵی ھەیە بۆ بەھێزکردنی سستمی بەرگری لە لەشی ئافرەتدا، ئەمەش زۆر جار دەبێتە ھۆی کاردانەوە بەرانبەر بە خودی لەش Autoimmune و سەرھەڵدانی نەخۆشی وەکو ھەوکردنی رۆماتۆیدیی جومگەکان. دەکرێ بۆ خۆپاراستن لە لاوازبوونی سستمی بەرگری لەش چەند ھەنگاوێک پەیڕەو بکرێن وەکو: دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، ھەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی سترێس، تەرخانکردنی کاتی تەواو بۆ نووستن، زیاد خواردنی سەوزە و میوە و دانەویڵەی تەواو، کۆنترۆلکردنی کێشی لەش، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، پەیڕەوکردنی ھەنگاوەکانی خۆپاراستن لە ھەوکردنەکان وەکو پاک راگرتنی دەستەکان و نەخواردنی گۆشتی کەم برژاو.

Top