تێنويه‌تى هه‌ڕه‌شه له چوار مليار مرۆڤ ده‌كات رێژه‌ى ئاو رۆژ به رۆژ له‌كه‌مبوونه‌وه‌دايه
به‌گوێره‌ى توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى له زانكۆى تۆينتى له هۆڵه‌ندا كه له‌لايه‌ن دكتۆر ميسفين ميكۆنين و دكتۆر ئه‌رجين هۆكسترا ئه‌نجامدراوه، سه‌باره‌ت به زيادبوونى رێژه‌ى دانيشتوانى گۆى زه‌وى و كه‌بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو له هه‌ندێك وڵاتانى جيهان، ده‌ريانخستووه، رۆژ له‌دواى رۆژ، مرۆڤ دووچارى هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى له‌سه‌ره.
له‌توێژينه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌يان به‌و وڵاتانه داوه كه مه‌ترسى كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌يرانى ئاويان له‌سه‌ره له‌وانه وڵاتانى (هيندستان و چين) چونكه به هه‌ردووكيان دانيشتوانه‌كه‌يان دوو مليار زياتره، هه‌روه‌ها وڵاتى به‌نگه‌لاديش و هه‌ندێك ناوچه‌ى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و پاكستان و نێجيريا و مێكسيكۆ، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاويان له‌سه‌ره، به گشتى له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ئاويان له‌سه‌ره نزيكه‌ى 4 مليار كه‌سن.
دكتۆر ميكۆنين، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو: "له ئێستادا نيو مليار دانيشتوانى گۆى زه‌وى ده‌ناڵێنن به‌هۆى كه‌مبوونى ئاو كه پێويسته له‌سه‌ر حكوومه‌تى ئه‌و وڵاتانه، رێنمايى و رۆشنبيرى له‌نێو دانيشتوانى خۆيان‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه له‌مه‌ڕ به‌كارهێنانى ئاو، چونكه وه‌ك ده‌زانين خه‌ڵكێكى زۆر ئاو له‌شتى زۆر مايه پووچدا خه‌رج ده‌كات و به‌كارى ده‌هێنێت".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز بڵاويكردووه‌ته‌وه، زۆرترين ئه‌و شوێنانه‌ى رووبه‌ڕووى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئابوونه، بريتييه له‌و ناوچانه‌ى كشتو‌كاڵى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه رێژه‌يه‌كى زۆر ئاو بۆ وه‌به‌رهێنان به‌كار ده‌هێنن.
ئاو ماددەیەکی کیمیایییە، بە H2O ھێما دەکرێت، یەك مۆڵگە لە ئاو پێك دێت لە گەردێك ئۆکسجینێك و دوو گەرد لە ھایدرۆجین کە بە بەندی ھاوبەش پێکەوە بەستراون،.
ئاو، شلە لە باری پێوانەییدا، بەڵام لەسەر زەوی زۆرتر بەشێوەی رەق، سەھۆڵبەند و بەشێوەی گاز ھەیە، به‌گشتى ئاو ٧٠.٩٪ ی رووی زەوی دادەپۆشێت.
K24