كامێرایەك دروست كرا كە لە دووری 17 كیلۆمەترەوە وێنە دەگرێت

كامێرایەك دروست كرا كە لە دووری 17 كیلۆمەترەوە وێنە دەگرێت
كۆمپانیایەكی بەناوبانگی بواری دروست كردنی كامێرا ئاشكرای كرد، كامێرایەكیان بەرهەم هێناوە كە توانای وێنەگرتنی 250 مێگا پێكسڵە و دەتوانێت لە دووری 11 میل (17 كیلۆمەتر) وێنەی ڕوون بگرێت.

كۆمپانیای (كانون)ی بواری كامێرا ئاشكرای كرد، پێشكەوتنەكانیان لە بوارەكە گەیشتووەتە ئاستێك كە كامێرایەكیان بەرهەم هێناوە، وێنە بە ڕوونیی (250) مێگا پێكسڵ دەگرێت و بۆ بواری چاودێریش بەكار دەهێنرێت كە لە دووری 11 میل (17 كیلۆمەتر دەكات)، وێنە بە ڕوونی دەگرێت. ئاماژەش بەوە دراوە كە كامێراكە بچووكە و بە (DSLR) ناسراوە و دەتوانرێت بە هۆیەوە، پیتە نووسراوەكانی سەر فڕۆكەیەك كە بە بەرزی 11 میل دەفڕێت، وێنە بگیرێت. ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لە هەمان كامێرادا توانای تۆمار كردنی گرتەی ڤیدیۆییی زۆر بەرزە كە ڕوونییەكەی 125 جار لە كامێرای 1080P بەهێزترە و 30 هێندەی كامێرای K4یش بەهێزە.

هەرچەندە كۆمپانیاكە ئەو زانیارییانەی لە بارەی كامێرا تازەكەیەوە ئاشكرا كردووە، بەڵام هیچ زانیارییەكی لە بارەی نرخەكەی و وادەی خستنە بازاڕی ئەو كامێرایەوە نەخستووەتە ڕوو.







باسنیوز
Top