سه‌رسامى كامێرایەك
ئه‌م کامێرا نوێیه که ناوى سناپ (Snap)ه 10 مێگاپیکسڵه و ده‌توانێت دواى یه‌ک خوله‌ک له گرتنى وێنه، به‌بێ به‌کارهێنانى هیچ جۆره حیبرێک وێنه‌که به کوالێتیه‌کى زۆر به‌رزو ڕه‌نگاوڕه‌نگ پرینت بکات.
کامێراکه جۆره کاغه‌زێکى تایبه‌ت به‌کارده‌هێنێت که پێی ده‌وترێت زینک ZINK که 50 دانه‌یان به 25 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
قه‌باره‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ى که کامێراکه پرینتى ده‌کات 2 ئینج پانه و 3 ئینج درێژه و هه‌روه‌ها شوێنى میمۆرى بچوکى هه‌یه بۆ پاشه‌که‌وتکردنى وێنه‌کان له‌کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر بیه‌وێت وێنه‌کانى به‌شێوه‌ى دیجیتاڵى هه‌ڵبگرێت ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى تواناى گرتنى وێنه‌ى سێڵفى.
سناپ له چاره‌کى چواره‌مى ئه‌مساڵدا ده‌خرێته بازاڕه‌وه و نرخه‌که‌ى 99 دۆلارى ئه‌مریکییه.
خه‌ندان