تەکسییەکانی ڤیەنا بە کارەبا کاردەکەن

 تەکسییەکانی ڤیەنا بە کارەبا کاردەکەن
لە ڤیەننای پایتەختی ئۆستریا چەند تەکسیەک بە بەنزین کار ناکەن، بەڵکو بە وزەی کارەبایی کاردەکەن و ئێستا لە شەقامەکانی ڤیەننا خەڵکی دەگوازنەوە بۆ شوێنی مەبەست.

دوای ئەوەی ئۆستریا سەرکەوتوو بوو لە یەکەم هەنگاوی لە بەکارهێنانی تەکسی کارەبایی، لە بەرنامەیدا لە ماوەیەکی کەمدا 250 ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسی کە بە وزەی کارەبا کاردەکەن، بۆ ڤیەنای پایتەختی وڵاتەکەی زیاد بکات.

دوای دابینکردنی ئەم 250 تەکسییەی کە بە وزەی کارەبایی کاردەکەن بۆ شاری ڤیەنا، ئەم شارە دەبێتە یەکەمین شار، زۆرترین تەکسی لێبێت کە بە وزەی کارەبایی کاربکەن.

ئۆتۆمبێلی کارەبایی سودێکی زۆری هەیە بەتایبەتی لە رووی ئابوورییەوە، بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بە بەنزین کار دەکات، ئەگەر بە کارەبا کاربکات ئەوا کۆی تێچووی ئەو ئۆتۆمبێلە بە رێژەی 25% بۆ 40% جیاوازە، بەمەش دەتواندرێت پارەیەکی باشتر پاشەکەوت بکرێت.

لەکاتی لە کارکەوتندا ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئاسانترە بۆ چاککردنەوە، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە وزەی کارەبا کاردەکەن، چەند پارچەیەکیان کەمترە و ئاسانتر دەتواندرێت چاکبکرێنەوە لەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە بەنزین یاخود گاز کاردەکەن.






رووداو
Top