نووستن له سه‌ر لایه‌ک سوودی بۆ مرۆڤ ھه‌یه
شاره‌زایان له زانکۆی ویلایه‌تی نیۆیۆرک له ستۆنی – برۆک، ده‌ڵێن، کاتێ مرۆڤ له سه‌ر یه‌کێک له لایه‌کانی ده‌خه‌ویت مێشک ماده زیان‌به‌خشه‌کان که له ئه‌نجامی چالاکی رۆژانه تووشی بووه، رزگاری ده‌بێت.
زانایه‌کان گه‌یشتنه ئه‌م داھێنانه دوای توێژینه‌وه‌یه‌ک که له سه‌ر مێشک ئه‌نجامدرا به گرتنی وێنه به ره‌نینی موگناتیسی بۆ به‌دواجوونی بۆڕیه‌کانی له‌مفاوی که به‌رپرسه له ده‌رپه‌ڕاندنی پاشه‌ڕۆی چاڵاکی رۆژانه‌ی مێشک و شیکه‌ره‌وه کیمیاویه‌کان که مه‌ترسی له سه‌ر مێشکی مرۆڤ ھه‌یه.
ئه‌نجامی وێنه‌یی ده‌ریانخست که کرداری ده‌رپه‌ڕاندنی پاشه‌ڕۆکان( پرۆتینه‌کانی تاو و بیتا ئه‌میڵوید) که به‌مه‌ترسیترین دوژمنی مێشکی مڕۆڤ داده‌نرێن له رێگای بۆڕیه‌کانی له‌مفاوی چالاک‌تر روویده‌دا کاتێ له سه‌ر لایه‌ک ده‌خه‌ویت.