بۆ یەکەمجار چاندنی مۆخی ئێسك له سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت
د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، به خه‌ندانی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتی ئیتاڵیا، تاوه‌كو هاوكارمانبن بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین ئه‌زموونی چاندنی مۆخی ئیسك له شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ماندا.
وتیشی: "به‌هۆیه‌وه ده‌توانین ژیانی زۆرێك له منداڵانی سالاسیمیا و حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه رزگار بكه‌ین، كه پیش‌تر ناچاربووین به تێچووی نزیكه‌ی 65 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك بیانبه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات" .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌ماوه‌ی رابردوودا 30 نه‌خۆش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نێردراونه‌ته وڵاتانی ئه‌رده‌ن و هندستان و له ئێستاشدا زیاتر له 400 منداڵ پێویستیان به چاندن هه‌یه، چونكه چاندنی مۆخی ئێسك به تاكه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی داده‌نریت بۆ دووچاربوانی سالاسیمیا و هه‌ندیك جۆری شیرپه‌نجه".
بریاره له مانگی 11ی ئه‌م ساڵدا سه‌نته‌ره‌كه به‌ته‌واوی بكه‌وێته‌گه‌ڕ و یه‌كه‌مین چاندنی مۆخی ئیسك له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراق له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت