لە بەندیخانەی چاکسازی گەوران قوتابخانەیەک بۆبەندییەکان کرایەوە

لە بەندیخانەی چاکسازی گەوران قوتابخانەیەک بۆبەندییەکان کرایەوە
کارزان کانەبی 18ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بەو بەنکراوانەی کە ماوەیەکە لە ژوورەکانی زیندانیدان وبۆئەوەی ئەوانیش لە پرۆسەی خوێندن و فێرکردن دانەبڕین وەکو مافێکی سروشتی خۆیان ، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆیەکمجار لە شاری ھەولێرلە نێو بەندینخانەی چاکسازای گەوران لە شاری ھەولێر قوتابخانەیەک بەناوی قوتابخانەی نوێ بوونەوەی بنەڕەتی کرایەوە، بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێرو بەرێوەبەری گشتی کۆمەلایەتی و چاودێری و چەندین میوان ئامادەی کردنەوەی قوتابخانەکەبوون، کە سەرجەم کەڵ و پەلی پێویست تایبەت بەپ رۆسەی پەروەردەو فێرکردن لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بۆی دابین کراوە بۆئەوەی زۆرترین قوتابی بەندکراو لێ سوومەند بن لەماوەی مانەوەیان لە نێو زیندان، لەمەراسیمی کردنەوەی قوتابخانەکەش بەکرکەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر رایگەیاند کە ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھەموو ھەولێکمان دەخەینە گەڕ بۆسەرخستنی ئەم قوتابخانەیە کە یەکمجارە لە نێو بەندیخانە قوتابخانە بکرێتەوە ھەموو پێداویستیاکان بۆیان دابین دەکەین بۆئەوەی ئەوانیش زۆترین زانیاری لەم قوتابخانەیە وەربگرن، ھەر چەندە ئێستا قوتابخانەیەکی شەش پۆلیمان کردۆتەوە بۆسەرجەم ئەو بەندکروانەی کە ئارەزووی خوێندنیان ھەیە بە پاڵپشتی کردنی بەند کراوان و بەردەوام بوونیان لە پرۆسەی خوێندن ئەوانەی کە نەیانتوانیوە لەبەر بارودۆخی تایبەت بەردەوامبن لەم پرۆسە گرنگە بۆیە ئێمە بەھاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی ھەموو ھەولێکمان دەخەینە گەڕ بۆئەوەی زۆرترین قوتابی بەندکراو سوودمەندبن لەم پرۆسە گرنگە، جێکای ئاماژە پێکردنە ٢٠٦قوتابی لە قۆناغی بنەڕەتی لە قوتابخانەکەن.
Top