8ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا زیاتر له 97 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار هه‌یه، كه له سه‌دا شه‌ستی ئه‌و رێژه‌یه ئافرەتن. رێكخراوی ئه‌لسكۆ، كه رێكخراوێكی عه‌ره‌بیه بۆ په‌روه‌رده و زاست و كه‌لتور، له به‌یانامه‌یه‌كدا کە له سایتی ئیلاف بڵاوکراوەتەوە به‌بۆنه‌ی 8ی ئه‌یلول، رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارییه‌وه، بڵاویكردۆته‌وه، 97 ملیۆن هاووڵاتی له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا نه‌خوێنده‌وارن، رێژه‌ی زۆریشی به‌ر ئافرەتان ده‌كه‌وێت به‌جۆرێك له سه‌دا شه‌ستی ئه‌و رێژه‌یه ژنانن.به‌یاننامه‌كه‌ی رێكخرای ئه‌لسكۆ ئه‌وه‌شی خستۆتەروو، 67 ملیۆن له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خوێنده‌وارن ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 45 ساڵیدایه، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریش له‌نێوان گه‌نجانی سه‌رو ته‌مه‌ن 15 ساڵ ده‌گاته له سه‌دا حه‌فتا و دوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نزیكه‌ی له%13دانیشتوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌خوێنده‌وارن. هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی رێكخراوی ئه‌لسكۆ، شه‌ش ملیۆن منداڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی له خوێندن بێبه‌ش كراون، له كاتێكدا به‌پێی ته‌مه‌نی ئاسایی خۆیان ده‌بێت بخرێنه به‌ر خوێندن. شایەنی باسە له عیراقدا رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا رووی له زیادبوونه و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و نه‌خوێنده‌وارانەی عێراق ده‌گاته شه‌ش ملیۆن كه‌س.