وەزارەتی پەروەردە بەرێوبەرایەتیەکانی سەرپشک کردووە لە دیاریکردنی جل وبەرگی قوتابیان بۆساڵی نوێی خوێندن

وەزارەتی پەروەردە بەرێوبەرایەتیەکانی سەرپشک کردووە لە دیاریکردنی جل وبەرگی قوتابیان بۆساڵی نوێی خوێندن
3ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،دیاریکردنی رەنگ وجۆری جل وبەرگی قوتابیان بۆئەمساڵی خوێند لە دەست ھەڵاتی بەرێوبەرایەتیە گشتیەکاندایە.

ھاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی دیاریکردنی جۆرو رەنگی جل و بەرگی قوتابیان بۆ ئەمساڵی خوێندنی داوەتە بەرێوبەرایەتیە گشتیەکان وئەوان دەتوانن دیاری بکەن.

ھاجەر داود گوتیشی:ھەر بەرێوبەرایەتیەک بە ئارەزوی خۆی جەل و بەرگی قوتابیان دیاریدەکات ومەرج نیە یەک پۆشی بێت لە ھەموو کوردستان وئازادن چ جۆرە جل وبەرگێک بۆیان دیاری دکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،رەنگە لە پارێزگا بۆ پارێزگایەکی دیکە جۆرو رەنگی جلوبەرگی قوتابیان جیاواز بێت وئاساییە وخۆیان ھەلیدەبژێرن.

بڕیارە 10ئەم مانگە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لەھەرێمی کوردستان دەست پێبکات.
Top