ماوەی پێشكەشكردنی داواكاری (C.V) بۆ سەرپەرشتیاری یەكەم درێژكراوە

ماوەی پێشكەشكردنی داواكاری (C.V) بۆ سەرپەرشتیاری یەكەم درێژكراوە
30ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەرێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی بە نووسراوی ژمارە (14293) كە لەرۆژی 29/7/2013 دەرچووە،لە ئاگاداركردنەوەیەكیدا درێژە بە ماوەی پێشكەشكردنی داواكاری (c.v) بۆ سەرپەرشتیاری یەكەم بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە دەدات.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە بەهۆی داواكاری ژمارە یەك لە سەرپەرشتیاران بۆ ئەم پلەیە،راستەوخۆ دوای تەواو بوونی پشووی جەژنی رەمەزان چاوپێكەتن بە پێی خشتەیەكی دیاریكراو ئەنجام دەدرێت .
Top