ئامادەیی گەشتیاری لە شاری هەولێر دەكرێتەوە
نادر رۆستایی گوتیشی:هەمان لێژنەی دەستەی گەشتوگوزار ئەمرۆ دووشەمە 29-7-2013 لە گەڵ لێژنەی باڵای كردنەوەی بەشی گەشتوگوزار لە وەزارەتی پەرورەدە بەڕێوەبەرایەتی فێركردنی پیشەیی كۆبوونەوە و رێككەوتن لە سەر شێوازی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی نۆ لە ئامادەی گەشتیاری، بۆ ئەم مەبەستە رێوشوێنی تایبەت لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و دەستەی گشتی گەشتوگوزار دەگیرێتەبەر و ئامادەی دەكرێت بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێنكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2013 – 2014 لەم بارەیەوە وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی بریاردا كە ئامادەیی گەشتیاری ئەم ساڵ لە شاری هەولێر لە گەڵ دەستپێكردنەوەی وەرزی خوێدن قوتابی و خوێندكاری پێویست وەردەگرێت و دەست بە خوێندن دەكات.
جێگای ئاماژەیە، كە ئامادەیەكە سێ سالە و یەكەمەكانی دەرچوو دەتوانن لە بەشی گەشتوگوزار لە كۆلیژەكان درێژە بە خوێندن بدەن، ئەم هەنگاوەش دەبێتە هۆكار بۆ دابینكردنی كادری شارەزا بۆ شوێنە گەشتیاریەكان و دابین كردنی هەلی كار لە كەرتی گەشتوگوزار.