لەسەر پێشنیازی کورد پرۆژە یاسای زمانە فەرمییەکان دوا دەخرێ

لەسەر پێشنیازی کورد پرۆژە یاسای زمانە فەرمییەکان دوا دەخرێ
22ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ فراکسۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق لە دوای گفتوگۆیەکی زۆر نەیانتوانی بگەنە رێکەوتن لەسەر پرۆژە یاسای زمانە فەرمییەکان لە عێراق، بۆیە لەسەر پێشنیازی کورد دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

شوان محەمەد تەھا پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسۆنی ھاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند: لە دانشتنی ئەمڕۆ بڕیار بوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای زمانە فەرمییەکان بدرێ، بەڵام دەنگدان لەسەر پرۆژەکە شکستی ھێنا.

ھەروەھا گوتی: لە سەروبەندی ئەوەی دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای زمانە فەرمییەکان بدرێ، پێشنیازی ئەوە خرایەروو کە زمانی تورکمانی و سریانیش لە ناوچە ناوخۆییەکان لە پاڵ زمانی کوردی و عەرەبی بە فەرمی بناسرێ، بەڵام عەرەبەکانی ناو پەرلەمان ئەو پێشنیازەیان رەتکردەوەو کوردیش زۆر پێی نیگەران بوو.

گوتیشی: سەرباری ئەوەش لە دەستووری عێراقدا ھاتووە کە زمانی کوردی و عەرەبی دوو زمانی فەرمین لە وڵات و لە پرۆتۆکۆڵە فەرمییەکان لە ناو پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی کۆماردا فەرمین، بەڵام ئەگەر ئەو پێشنیازە سەری نەگرتبوایە، تەنیا ئەوەش بە چەسپێندرایەوە بەوەی تەنیا زمانی عەرەبی لە پرۆتۆکۆڵە فەرمییەکان زمانی فەرمییە، بۆیە لەسەر پێشنیازی کورد دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە دوا خرا
Top