لەئەوروپا گوگڵ و یاهو و ئەپڵ و یوتیوب بە سیخوڕی تۆمەتبار دەكرێن

لەئەوروپا گوگڵ و یاهو و ئەپڵ و یوتیوب بە سیخوڕی تۆمەتبار دەكرێن
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- دوو كۆمەڵەی بەرگریكردن لەمافەكانی مرۆڤ لەپاریس سكاڵای یاسایی بەرزدەكەنەوە لەدۆسێی سیخوڕیكردن بەسەر پەیوەندییە ئەلەكترۆنیەكان لەلایەن ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكاوە بەهاوكاری كۆمپانیاكانی گوگڵ و یاهو و ئەپڵ و فەیسبووك و یوتیوب و سكایپ, بڕیارە ئەو دوو كۆمەڵەیە سكاڵای دژی ئەو كۆمپانیانە بۆ دامەزراوەیی فیدڕاڵی بۆ مافەكانی مرۆڤ و رابیتەی مافەكانی مرۆڤ بەرزبكەنەوە بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بەسەر بەكارهێنەرانیانەوە. لەوبارەیەوە ئیمانیۆل داود پارێزەری ئەو دوو كۆمەڵەیە بەرادیۆی فەرەنسا ئینفۆی راگەیاند: ئامانجی ئەو سكاڵایە روونكردنەوەی رۆڵی كۆمپانیاكانی مایكرۆسۆفت و یاهو و گوگڵ و باڵتاك و فەیسبووك و یوتیوب وسكایپ و ئەپڵە لەمەسەلەی بەرنامەی بریزمی ئەمریكی بۆ سیخوڕیكردن. وتیشی: پێدەچێت ئەو كۆمپانیانە خرابێتنە ژێر دەسەڵاتی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی و ئاژانسی هەواڵگیریی نیشتمانی ئەمریكا بۆئەوەی لەرێگەی سێرڤەرەكانی ئەو دەزگایەوە بتوانرێت زانیاریی كۆبكرێتەوە لەسەر ئەو بەكارهێنەرانەی ئەو تۆڕ و بەرنامانەی ئەو كۆمپانیانە بەكاردەهێنن.
Top