ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی
نه‌جمه‌دین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی به PUKmediaی راگه‌یاند: تائێستا راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی دیار نیه، چونكه ئه‌مڕۆو به‌یانی پشوی ره‌سمییه، به‌ڵام پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا رابگه‌یه‌نرێت.
وتیشی: له‌سه‌ره‌تادا وه‌زیری په‌روه‌رده خۆی ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كات و دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌وه ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نێرێت.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له‌سنوری ئه‌واندا 40 هه‌زار خوێندكار به‌شدارییان له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ی ئاماده‌ییدا كردوه.