بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی 12ی ئامادەیی ئاشکرادەکرێت

بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی 12ی ئامادەیی ئاشکرادەکرێت
6ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیاند:\"رۆژی یەکشەممە 7ی تەموزی 2013، وەزارەتی پەرەوەردەی هەرێمی کوردستان شێواز و چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی قۆناخی 12ی ئامادەی بڵاودەکاتەوە\"".

هاجەر داود گوتیشی:\"" زانیاری بڵاودەکەینەوە کە شێوازەکە چۆن بێت ئایا لەکاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پێویست بەناو دەکات یان تەنیا ژمارەی ناسنامەی تاقیکردنەوەکان بۆ ئەوەوەی خوێندکاران خۆیان ئامادە بکەن\"".

سەبارەت بە رۆژی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانیش گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو\""جارێ نازانین چ رۆژێک ئەنجامەکان بڵاو دەکەینەوە چونکە ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێت کاری تەکنیک و کۆنتڕۆڵ و شێوازی بڵاوکردنەوەکەیەتی ئەوەی دیکەیان پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمومونەکانەوە هەیە\"".

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا\"" کە کاریانکردووە لەسەر شێوازی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان بە ئاسانترین و خێرارترین شێواز\"".

سەبارەت بە کێشەکانی ساڵی رابردووش لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان هاجەر داود گوتی:\"" ساڵی پار تەنیا یەک کاژێر ماڵپەری وەزارت وەستا، بۆیە ئەمساڵ ئامادەکاریمانکردووە ئەو کاژێرەشیان نەوەستێت و کارکردن لەسەر سێرڤەر تەواو بووە\"".

هاوکات دوێنێ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بڵاوکرابوونەوە کە گوایە ئەنجامەکان ئاشکراکراون رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند \""تەنها پشت بە ماڵپەری فەرمی وەزارەت ببەستن بۆ هەر گۆرانکاریەکی فەرمی\"".

ئەمساڵ زیاتر لە 140 هەزار خوێندکار لە هەر چوار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان بەهەموو بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و ئیسلامی و پەرستیاری و مامانی لە دوو هەزار و 420 هۆڵی تاقیکردنەوە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکان کرد."
Top