وۆرکشۆپێک لە بارەی خوێندنی تایبەت بەڕێوەچوو
لە وۆرکشۆپەکەدا، چەندین تەوەر و ڕاسپاردە بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتر خزمەت کردنی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی تەندروست بۆیان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا. ئەم گیرو گرفتانەی لە ماوەی ٦ ساڵیدا دوای تێکەڵکردنی قوتابیانی ئەم توێژە لەگەڵ قوتابیانی دیکە لە پۆلە ئاساییەکانی قوتابخانەکاندا ھاتۆتە بەردەم پرۆسەکە تاوتوێ کرا.
لە دوو رۆژی وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشەی سیستم و تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندن و ئامادەکردنی ستافی و مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت کرا، بۆ ئەم مەبەستەش چەند گروپێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێکھاتن.