وۆرك شۆپێك سه‌باره‌ت به خوێندنی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو
له وۆرك شۆپه‌كه‌دا که ئه‌مڕۆ کۆتایی هات، چه‌ندین ته‌وه‌ر و ڕاسپارده به مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردنی زیاتری قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ته‌ندروست بۆیان، و ئه‌وه‌ی که ئه‌م گیروگرفتانه له ته‌مه‌نی 6 ساڵی و دوای تێكه‌ڵكردنی قوتابیانی ئه‌م توێژه له‌گه‌ڵ قوتابیانی دیكه له پۆله ئاساییه‌كانی قوتابخانه‌كاندا هاتۆته به‌رده‌م پرۆسه‌كه، تاوتێكرا.
له‌م دوو ڕؤژه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌ی سیستم و تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاماده‌كردنی ستاف و مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كرا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند گرووپێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێك هاتن.