ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ڕاگەیەندرا
لە کۆنگرەیهکی ڕۆژنامەوانیدا، نەجمەدین عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند ئەمساڵ 39 هەزار و 84 قوتابی، بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییان کردووە و ڕێژەی دەرچوونیش ٦١.٨٧% بووە.
گوتیشی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی دەرچوون لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی ٥٣% بووە. ههروهها بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 2 هەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵیان کردووە و ڕێژەی دەرچوون بەشێوەیەکی باش بەرز بۆتەوە.
ڕاشیگەیاند لە ئەمڕۆوە قوتابیان دەتوانن سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی نمرەکانیان.