25 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- له تۆكیۆى پایته‌ختی وڵاتى ژاپۆن كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاره‌سه‌ركردنى رِه‌گى ددان به‌رِێوه‌چوو، ئه‌م كۆنفرانسه سآ سالڕ جارێك ده‌به‌سترێت و تێیدا نوێترین توێژینه‌وه و دۆزینه‌وه زانستییه‌كانى ئه‌م بواره پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌مساڵیش زیاتر له پێنج هه‌زار پزیشكى پسپۆرِى ددان له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان به‌شداریان تێیدا كرد، له كوردستانیش دكتۆر دیار خالید به‌كر كه پزیشكى پسپۆرِى ددانه و مامۆستاى زانكۆیه له كۆلێژى پزیشكى ددان- زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى و قوتابى دكتۆرایه، توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستی رِه‌سه‌نى پێشكه‌ش كرد كه به‌شێكه له تێزی دكتۆراكه‌ى و بووه جێگه‌ى رِه‌زامه‌ندى و سه‌رسورِمانى به‌شداربووانى كۆنفرانسه‌كه‌و برِوانامه‌ى پێبه‌خشرا.
دكتۆر دیار به‌ر له پێشكه‌شكردنى توێژینه‌وه‌كه‌ى باسی كوردستان و هه‌ولێرى پایته‌خت و ره‌وشی ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمی كوردستانی له هه‌موو رِووێكه‌وه كرد، شایانی باسه كۆنفرانسى داهاتوو له ساڵى 2016 له باشوورى ئه‌فریقا ده‌به‌سترێت.