پێداچوونه‌وه‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان
له‌كۆبوونه‌وه‌كه دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگیی و لێك تێگه‌یشتنانه‌ی وه‌زاره‌ت هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان و پێویستی به هێزكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ڕێكخراوه‌كان پێی هه‌ڵده‌ستن كه وه‌زاره‌ت لێی سوودمه‌ند ده‌بێت، چاودێرییان بكرێت له پێناوی باشتر به‌ڕێوه‌چوونیاندا و، ئه‌و پڕۆژانه‌ش یه‌كیبخرێنه‌وه كه زیاتر له ڕێكخراوێك جێ به‌جێی ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه بۆ كردنه پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له 4/12/2012 كارنامه‌یه‌كی ئاماده‌كردبوو به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و كارنامه‌یه چه‌ندین پڕۆژه‌ی له خۆگرتبوو، وه‌كو په‌یڕه‌و كردنی سیستمی قوتابخانه‌كانی هاوڕێی منداڵ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵانی دابڕاو له خوێندن و ده‌ستپیشخه‌ریی فێركردنی منداڵ و په‌روه‌رده‌ی مافی مرۆڤ و لێهاتووییه زینده‌گییه‌كان.