وۆركشۆپێك له باره‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پرِۆگرامه‌كان به‌رِێوه‌چوو
له وۆرك شۆپه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پرۆسه‌ی گۆرِانكاریی و چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كه‌موكورِییه‌كانی ناو كتێبه‌كان و جه‌خت له به‌ره‌و پێشبردنی پرِۆگرامه‌كانی خوێندن و گونجاندنیان له‌ته‌ك ستانداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرایه‌وه، هاوكات به‌شدارانی وۆركشۆپه‌كه تێبینی و رِه‌خنه و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌و باره‌وه خسته‌رِوو.
وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند: پێویسته هه‌وڵه‌كانیان چرِ ترِ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆپی كۆتایی گۆرِانكاریی له سه‌رجه‌م پرِۆگرامه‌كاندا پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پرِۆگرامه‌كان بكه‌ن، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌شێك له گرێبه‌سته‌كانی چاپكردنی كتێبه‌كان كراوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا مافی دانان و چاپكردنی كتێبه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌گه‌رێته‌وه.