به‌غدا دان به بڕوانامه‌ی 11 زانكۆی ئه‌هلیی كوردستاندا نانێ
به‌پێی نووسراوی ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه له 9/4/3013 ده‌رچووه و بۆ دادگه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان نێردراوه، بڕیاری ئه‌وه دراوه كه بڕوانامه‌ی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان دانی پێدا نانرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و زانكۆیانه و بڕوانامه‌كانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان په‌سند نه‌كرابن.
وه‌كو له به‌ڵگه‌كان روون بۆته‌وه، نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بۆی ده‌ركه‌وتووه چه‌ندین بڕوانامه‌ی زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی هه‌رێم له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئاشكرا بوون، كه له لایه‌ن ه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌ێم په‌سند نه‌كراون به‌مه‌ش كێشه له نێوان هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌كان و لایه‌نه حكوومیه‌كان دروست بووه.
11 زانكۆی ئه‌هلی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تیان پێ دراوه و زانكۆیه‌كی تریش له‌سه‌روبه‌ندی مۆڵه‌ت پێدانه، 10 بۆ 11 هه‌زار قوتابیش له‌و زانكۆیانه ده‌خوێنن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له 5/5/2013 سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و نووسراوانه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردووه و له 16/5/2013 سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش داوای له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك په‌سند نه‌كرابێت، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، چونكه به دان پێنه‌ندراو ئه‌ژماری بۆ ده‌كرێت.
له ساڵی رابردوودا وه‌زیری خوێندنی باڵا بڕیاری دا كه له هه‌ێمی كوردستان كار به بڕوانامه‌ی چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌هلی نه‌كرێت، له‌وانه زانكۆی قه‌ڵه‌م و زانكۆی حه‌دبا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بِوانامه‌كانی ئه‌و زانكۆیانه جێگه‌ی گومانن و پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتن له‌م زانكۆیانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌رێم جیاوازن.
د. جه‌مال كه‌مال به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی ئه‌هلی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به (باس)ی رگه‌یاند ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم داوای له حكوومه‌تی ناوه‌ندی كردووه به‌بێ په‌سندكردنی ئێمه دان به بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌نێ.
ساڵانه به لایه‌نی كه‌م له 11 زانكۆ ئه‌هلیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان 2 هه‌زار قوتابی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون وه‌رده‌گرن كه به شێك له‌وانه خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به (باس)ی راگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و بابه‌ته‌وه، زیره‌كانه توانیویانه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق ناچار بكه‌ن، دان به بڕوانامه‌كانی هه‌رێمدا بنێن، چونكه تاوه‌كو ئێسته دانیان به بڕوانامه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ناوه.
به‌رپرسی یه‌كێك له زانكۆ ئه‌هلیه‌كان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ی خوێندنی باڵای هه‌رێم و به‌غدا به بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رانه و دژ به زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌زانێت.
گوتیشی: \"له كاتێكدا هه‌موو زانكۆ ئه‌هلیه‌كان مۆڵه‌تی فه‌رمییان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم وه‌رگرتووه، ئیتر په‌سندكردنی بڕوانامه مانای چییه؟”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی زانكۆ ئه‌هلیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌و بڕیاره ته‌نها رۆتین دروستكردنه و دواخستنی كاره‌كان و بێنرخكردنی بڕوانامه‌ی زانكۆ ئه‌هلیه‌كانه .
د.جه‌مال كه‌مال له به‌رامبه‌ر قسه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی زانكۆ ئه‌هلیه‌كه ئه‌وه‌ی خسته روو كه ئه‌و كاره بۆ به‌ڕێزكردنی بڕوانامه‌ی ئه‌و زانكۆیانه‌یه، نه‌ك بێنرخكردن.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر په‌سندكردن و مۆری خوێندنی باڵایان پێ باش نه‌بێت، كه‌واته گۆمان ده‌خه‌نه سه‌ر ڕاستی و دروستیی بڕوانامه‌كانیان، بۆیه به‌م كاره ده‌مانه‌وێت هه‌موو گومانه‌كان بڕه‌وه‌ندرێنه‌وه.
له باره‌ی دانپێنه‌نانی بڕوانامه‌ی زانكۆی قه‌له‌م و حه‌دبا به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی ئه‌هلی گوتی: به باشی نازانین دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له‌و زانكۆیانه بخوێنن، چونكه گومانمان له پێوه‌ره‌كانی ده‌رچوون و بڕوانامه‌كانیان هه‌یه."