نێچيرڤان بارزانى: سيسته‌مێكى كارگێريى خراپ هه‌يه و ده‌بێ چاكسازى تێدا بكرێت
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران به ناوى خۆى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ساڵيادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نێشتيمانيى كوردستانى پيرۆز كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست. هه‌روه‌ها هيواى چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى جه‌نابى مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عيراقى خواست و ئاماژه‌ى به گرنگيى هه‌بوون و ئاماده‌يى جه‌نابى سه‌رۆك كۆمار له بارودۆخى هه‌ستيارى ئه‌مڕۆى عيراقدا كرد.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا حكوومه‌تى عيراق ليژنه‌كانى تايبه‌ت به جێبه‌جێكردنى دوايين ڕێككه‌وتنامه‌ى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدارلى دامه‌زراندووه، ئه‌مه‌شى به نيشانه‌يه‌كى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و ڕايگه‌ياند چاوه‌ڕێى هاتنى جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراقين بۆ هه‌رێمى كوردستان كه ده‌بوايه له كاتێكى پێشتر بهاتبايه، به‌ڵام له‌به‌ر ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى عيراق دوا خرا.
دواى ئه‌وه به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستى پێكرد و كۆنووسى ليژنه‌ى ديراسه‌تكردنى بابه‌تى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا. ليژنه‌كه له هه‌رسێ وه‌زيرانى ناوخۆ، پلاندانان و داد و پارێزگارى سلێمانى و جێگرى سه‌رۆكى ديوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بۆ ديراسه‌تكردنى بڕيارى مه‌بده‌ئيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بۆ به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه، به تايبه‌تيش له ڕووى ياسايى و كارگێڕى و دياريكردنى سنوورى پارێزگاكه‌وه، پێكهاتبوو. به پێى كۆنووسى ئه‌و ليژنه‌يه هه‌ر چوار قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور، سه‌يد سادق و پێنجوێن ده‌خرێنه سه‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ناوه‌ندى پارێزگاكه له هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت. دواى گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل، كۆنووسه‌كه په‌سه‌ند كرا و بڕيار درا به پێى ده‌ستوورى عيراق، بڕيارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى فيدارلى بۆ وه‌ربگيرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوى پێويست بنرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ پڕۆژه ياساى ماف و ئه‌ركه‌كانى نه‌خۆش گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا كه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستييه‌وه ئاماده كراوه. ئه‌و ياسايه ماف و ئه‌ركه‌كانى نه‌خۆش ده‌ستنيشان ده‌كات و ده‌بێته گه‌ره‌نتيه‌ك بۆ پاراستنى مافه‌كانى نه‌خۆش و ئه‌ركه‌كانيشى به ڕوونى ده‌ستنيشان ده‌كات، ئه‌مه‌ش دڵنياييه‌ك بۆ نه‌خۆش و ڕێكوپێكى بۆ مامه‌ڵه‌كردنى نێوان نه‌خۆش و نه‌خۆشخانه و دامه‌زراوه پزيشكييه گشتى و تايبه‌ته‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت. دواى گفتوگۆ و پێشكه‌شكردنى چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر ياساكه، له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه په‌سه‌ند كرا بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌ى په‌يڕه‌وى داينگه‌كان كه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه ئاماده كرا بوو، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و دواى په‌سه‌ندكردنى له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، بڕيارى له‌سه‌ر درا. په‌سه‌ندكردنى ئه‌م په‌يڕه‌وه؛ زه‌مينه‌ى له‌بار و كه‌شوهه‌واى گونجاو بۆ داينگه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و چاودێريكردنيان ده‌ره‌خسێنێت و ڕۆڵێكى به‌رچاو له باشتركردنى ڕه‌وشى داينگه‌كان و خزمه‌تكردنى باشترى ساوا و منداڵانى داينگه‌كان ده‌گێڕێت.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ وه‌زيران به‌رده‌وام سه‌ردانى دا‌موده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانيان له پارێزگاكان بكه‌ن و له نزيكه‌وه گوێ له كێشه و پێداويستييه‌كانيان بگرن و هه‌نگاوى كرده‌يى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دابينكردنى پێدوايستيه‌كانيان بنێن. هه‌روه‌ها جه‌ختى له دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان كرده‌وه و ڕايگه‌ياند دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕێژه‌يه‌كى زۆرى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. ڕوونيشى كرده‌وه كه كێشه‌ى سه‌ره‌كى و هۆكارى يه‌كه‌مى كێشه كارگێڕييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان؛ سيسته‌مه، چونكه سيسته‌مێكى كارگێڕيى خراب هه‌يه كه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى كۆنى خراپ دامه‌زراوه و ده‌بێ چاكسازى تێدا بكرێت.
لاى خۆيه‌وه عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانيش داواى له وه‌زاره‌ته‌كان كرد كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ته‌كان له وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى بكه‌ن و له نزيكه‌وه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كان بكه‌ن و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و دامودوزگاكانى خۆيان له پارێزگاكان له‌سه‌ر هێڵێكى گه‌رم له په‌يوه‌نديدا بن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارايى ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى به زووترين كات به ڕێنماييه داراييه‌كاندا بچێته‌وه و كێشه‌كانى ئه‌و بواره چاره‌سه‌ر بكات.