بەدوادچوون بۆهۆڵەكانی تاقی كردنەوەكانی كەسنەزان و نێو شاری هەولێردەكرێت

بەدوادچوون بۆهۆڵەكانی تاقی كردنەوەكانی كەسنەزان و نێو شاری هەولێردەكرێت
2 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رۆژانی تاقی كردنەوەكانی پۆلە كۆتاییەكان قۆناغی 12ی ئامادەیی لە سنوری پارێزگای هەولێری پایتەختی كوردستان,بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێربە یاوەری شاندێك لەسەرپەرشتیارانی دڵنیایی جۆری سەردانی هەریەك لە هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكانی قوتابخانەكانی ئامادەیی سێنكی كوران و ئامادەیی بینایی كچان وقوتابخانەی ئۆمەر سێنارەی بنەڕەتی لە ناحیەی كەسنەزان لە سنوری پەروەردەی دەشتی هەولێر ولە سنوری پەروەردەی ناوەندی قەزای هەولێریش هەریەك لە قوتابخانەكانی شەونمی بنەڕەتی و بابانی بنەڕەتی و جمهوری بنەڕەتی وئەیوبیەی بنەڕەتی وئامادەیی كوردستان و ئامادەیی چیمەنی كچان بەسەر كرانەوە بۆئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رۆژانی تاقی كردنەوەكان كە لەسنوری پارێزگای هەولێر 39449 قوتابی بەشدارن لە تاقی كردنەوەكان لە كۆی هەر یازدە پەروەردە لە 1068هۆڵ تاقی كردنەوەكان بەرێوە دەچێت، بەرێوەبەری گشتی لە نزیكەوە هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكانی بەسەر كردەوە لە كەش و هەوای هۆڵەكانی كۆڵیەوە لە دابینكردنی كەڵوپەلی پێویستی تاقی كردنەوەكان و دابینكردنی ئامێری فێنككەرەوە كە ئێستeپلەی گەرما بەرزبۆتەوە,ئەوەش كاریگەری دەبێ لەسەر قوتابیان،هەروەها دابینكردنی ئامێری ئاشكراكردنی گزی(قۆپیە) بۆ قوتابخانەكانی دابینكرد و لە نزیكەوە چارەسەری هەندێك لە كێشەكانی كرد كە قوتابیان لە ناو هۆڵەكان کێشەیان بۆ دروست دەبوو. لە گەڵ ئەوەشدا سەردانی ژمارەیەك لە بنەكەكانی دابەشكردنی پرسیارەكانی كرد، هیواشی خواست قوتابیانی بەشداربوون لە تاقی كردنەوەكان ئەنجامێكی شایستە بەدەستبهێنن و قۆناغەكانی خوێندن بە سەركەوتویی ببڕن و مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەكان كەشێكی لە بار بۆ قوتابیان فەراهەم بكەن بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە رۆژانی تاقی كردنەوەكانیان بەسەركەوتوویی ئەنجام بدەن.
Top