گرنگى زیارت به‌ قوتابیه‌ به‌ندكراوه‌كان ده‌درێت له‌ تاقى كردنه‌وه‌كان

گرنگى زیارت به‌ قوتابیه‌ به‌ندكراوه‌كان ده‌درێت له‌ تاقى كردنه‌وه‌كان
كارزان كانه‌بى-پیرمام 19ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان هه‌رێمى كوردستان تاقى كردنه‌وه‌كانى پۆله‌ ناكۆتاییه‌كان رۆژانه‌ درێژه‌ى هه‌یه‌، له‌ هه‌ردوو قۆناغى بنه‌رِه‌تى و ئاماده‌یى له‌ رۆژانى رِابردوو تاقى كردنه‌وه‌كان ده‌ستیپێكرد كه‌ 427744هه‌زار قوتابى له‌ سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێربه‌شدارن له‌ سنورى هه‌ر یازده‌ په‌روه‌رده‌ له‌ سنورى پارێزگارى هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تى كه‌ش و هه‌وایى تاقى كردنه‌وه‌كان و دروست كردنى كه‌شێكى ئارام و بایه‌خدار بۆقوتابیه‌كانى به‌شدار له‌ تاقى كردنه‌وه‌كان.
به‌كر كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به‌ یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه‌ و سه‌رپه‌رشیتارانى په‌روه‌رده‌ى هه‌ریه‌ك له‌ قوتابخانه‌كانى هێدى بنه‌ره‌تى وئه‌نوه‌ر مه‌سیفى بنه‌رِه‌تى وقه‌درى جانى بنه‌رِه‌تى وئاماده‌یى دوینى كچان له‌ ناحیه‌ى پیرمام وهه‌ریه‌ك له‌ ئاماده‌یى به‌ستۆره‌ى كورِان وقوتابخانه‌ى به‌ستۆره‌ى بنه‌رِه‌تى له‌ شاره‌دێى به‌ستۆره‌ وهه‌ریه‌ك له‌ قوتابخانه‌كانى شاوێسى بنه‌رِه‌تى و سیپانى بنه‌رِه‌تى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى شاوێس و له‌ شارى هه‌ولێریش به‌رێوه‌به‌رى گشتى سه‌ردانى قوتابیه‌ به‌ندكراوه‌كانى نێو به‌ندینخانه‌ى چاكسازى گه‌ورانى كرد(مه‌حه‌ته‌) كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیه‌ به‌ندكراوه‌كان تێدا درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌ده‌ن له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیان دوان به‌مه‌به‌ستى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى تاقى كردنه‌وه‌كان كۆتایى وه‌رزى دووه‌م وداواشى له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان كرد كه‌ كه‌شێكى له‌ بار بۆقوتابیان بووگونجێنن بۆ قوتابیانى به‌شداربوو له‌ تاقى كردنه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگى كردنى مامۆستایان بۆئه‌وه‌ى تاقى كردنه‌وه‌كان كه‌شێكى ئارام بروات به‌رێوه‌،دواتریش هۆڵه‌كانى لێژنه‌ى پشكنینى ده‌فته‌رى تاقى كردنه‌وه‌كانى به‌سه‌ركردوه‌ داواى له‌ مامۆستایان كرد كه‌ به‌ویژادانێكى ئاسوده‌ و زیندوو مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ ده‌فته‌رى قوتابیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى نمره‌ى پێویستیان پىَ درێـت، هیوایى سه‌ركه‌وتنى بۆسه‌رجه‌م قوتابیان خواست بتوانن له‌ ساڵى داهاتوو له‌ قوناغێكى ترى خوێندن بن، بریاریش وایه‌ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌ هۆڵه‌كانى تاقى كردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام بێت له‌ رۆژانى تاقى كردنه‌وه‌كان،گرنگى زیاتریش به‌ قوتابیه‌ به‌ندكراوه‌كان ده‌درێت بۆدرێژه‌دان به‌ خوێندن برِینى قۆناغه‌كانى خوێندن.
Top