سێهه‌مین کۆنگره‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له که‌رکوک به‌ڕێوه‌چوو
له‌مباره‌یه‌وه \""سدیق عومه‌ر\"" به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی که‌رکوک له لێدوانێکی بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن گوتی: مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئه‌م کۆنگره‌یه، خستنه‌ڕووی توێژینه‌وه نوێیه‌کانی جیهانه و له‌م کۆنگره‌یه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له پسپۆڕانی و نوێنه‌رانی ته‌ندروستیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان تێیدا به‌شدارن.
سدیق عومه‌ر روونیشی کرده‌وه: له‌م کۆنگره‌یه‌دا، ئه‌و تازه‌گه‌ریانه‌ی له جیهاندا هاتوونه‌ته ئاراوه، ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌کانی که‌رکوک سوودیان لێوه‌ربگیرێت و له کۆنگره‌که‌دا 40لێکۆڵینه‌وه ده‌خرێنه به‌رباس.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی که‌رکوک ئاشکراشی کرد: تاکو ئێستا 7پزیشکی شاره‌که به ده‌ستی تیرۆریستان کوژراون و ئه‌مه‌ش وای کردووه چه‌ند پزیشکێک شاره‌که جێ‌بهێڵن."