خولێكی زانستی له‌ده‌رباره‌ی (شیكاركردنی مه‌ترسیه‌كان و كۆنترۆلكردنی خاڵی شلۆق له‌زنجیره‌ی خۆراك ناسراو به‌ HACCP) به‌رِێوه‌چوو

خولێكی زانستی له‌ده‌رباره‌ی (شیكاركردنی مه‌ترسیه‌كان و كۆنترۆلكردنی خاڵی شلۆق له‌زنجیره‌ی خۆراك ناسراو به‌ HACCP)  به‌رِێوه‌چوو
21ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- دكتۆر ئازاد خۆشناو سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێته‌رنه‌ری رِاگه‌یاند: دوێنێ به‌ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری، به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری به‌هاوكاری هه‌ردوو رێكخراوی بازرگانی جیهانی (WTO) وه‌ رێكخراوی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی ئه‌مریكی ( USAID ) خولێكی زانستی پێشكه‌توو ده‌رباره‌ی (HACCP)شیكاركردنی مه‌ترسیه‌كان و كۆنترۆڵكردنی خاڵی شلۆق له‌زنجیره‌ی خۆرِاك ) له‌هۆتێلی شیراتۆن له‌هه‌ولێر به‌به‌شداربوونی كۆمه‌لێك پسپۆر له‌بواری زانستی ڤێتێرنه‌ری به‌رێوه‌چوو.
Top