سلێمانی‌: ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له‌ 1200 كتێبدا ده‌گیرێت

سلێمانی‌: ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له‌ 1200 كتێبدا ده‌گیرێت
16ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشه‌وه‌ له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی ده‌ستگیرا به‌سه‌ر زیاتر له‌هه‌زار كتێبی خوێندنی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندندا.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مرۆ، سێشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ له‌به‌رده‌ركی سه‌را ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر بڕی 1245 كتێبی خوێندنی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن كه‌ \"به‌شێوه‌ی دزی‌و نایاسایی خراونه‌ته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌و ئه‌فرۆشرێنه‌وه‌ به‌خوێندكاران\"".

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كتێبه‌كان، به‌شێوه‌ی یاسایی راده‌ستی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كراون.

ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تی خستنه‌ بازاڕی ئه‌م كتێبانه‌و فرۆشتنیان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشه‌وه‌ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی‌ به‌رده‌وامه‌.

"
Top